گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکانى پۆلەکانى 12ى ئامادەیی و 9ى بنەڕەتى وەربگرنەوە

2019.06.23 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
دەتوانن لێرەوە ئەنجامەکانى پۆلەکانى 12ى ئامادەیی و 9ى بنەڕەتى وەربگرنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلەکانى 12ى ئامادەیی و 9ى بنەڕەتى و ناوى یەکەمەکانى سەر هەرێمى کوردستانى ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەى لینکێکەوە ئەنجامەکانیان وەرگرنەوە. . لەبارەى ڕێژەى دەرچوون لە هەرێم کوردستان پشتیوان سادق، وەزیرى پەروەردە ڕایگەیاند، ڕێژەى دەرچونى گشتى بریتییە لە 46% ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵى ڕابردوو ئەو ڕێژەیە 28% بووە. . وەزیرى پەروەردە ئاماژەى بەوەشکرد: "سێ هەزار خوێندکار لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان، نمرەکانیان لەنێوان 90 بۆ 100 نمرەدایە، کە بەدواداچوونمان کردووە، هەمویان منداڵى خەڵکى هەژارن". . دەتوانن ئەنجامەکانى پۆلى 12ى ئامادەیی لێرەوە بدۆزنەوە دەتوانن ئەنجامەکانى پۆلى 9ى بنەڕەتى لێرەوە بدۆزنەوە . لە گەڵ ڕاگەیاندنى ئەنجامەکاندا، پشتیوان سادق داوای لە دایکان و باوکان کرد، فشار لەسەر خوێندکارەکانیان دروست نەکەن، وتیشی، لیژنەی باڵای ئەزموونەکان سەربەخۆیی تەواویان هەیە و کەس دەستوەردان لەکاروبارەکانیاندا ناکات. . لەبارەی هەڵەی برسیارەکانەوە، وەزیرى پەروەردە وتی، لیژنەی باڵای ئەزموونەکان قەرەبووی ئەوەی کردووەتەوە. . بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکاندا، 115 هەزار و 949 خوێندکاری پۆلی 12 بەشدارییان کردووە، لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی 9ی بنەڕەتیشدا 118 هەزار و 383 قوتابی بەشداربوون. . .