گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەمریکا داواى لێپێچینەوە لە ژمارەیەک بکوژى عێراقى دەکات

2021.07.29 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا داواى لێپێچینەوە لە ژمارەیەک بکوژى عێراقى دەکات

ناس کورد- 

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا داوا دەکات لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت کە چالاکوانانى عێراقى دەکەنە ئامانج و دەیانکوژن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا (29ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا سەرەخۆشى خۆى بۆ خێزانى عەلى کەریم چالاکوانى عێراقى و کوڕى چالاکوان فاتیمە بەهادلى کردووە و ئاماژەى بەوەشداوە، بەرگریکارانى مافەکانى مرۆڤ و خۆشەویستەکانیان ڕۆژانە ڕووبەڕووى مەترسى دەبنەوە و ئەوان لە پێناو ئازادییە سەرەکییەکان دەجەنگن.

 

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، جەخت لە داواکارییەکان دەکەینەوە بۆ ئەنجامدان لێکۆڵینەوەى گشتگیر لە کوشتنى عەلى کەریم و لێپرسینەوە لەو کەسانەى چالاکوانان و خێزانەکانیان دەکەنە ئامانج.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا تەرمى چالاکوانى پارێزگاى بەسرە عەلى کەریمى تەمەن 26 ساڵ دۆزرایەوە کە شوێنى گولـلە بە جەستەیەوە بوو، عەلى کەریم کوڕى ژنە چالاکوانى هەمان پارێزگا "فاتیمە بەهادلى"یە.