گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مستەفا کازمى: بایکۆت کردنی هەڵبژاردن خزمەت بە کەس ناکات

2021.07.29 - 20:46
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى: بایکۆت کردنی هەڵبژاردن خزمەت بە کەس ناکات

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، بایکۆت کردنى هەڵبژاردن خزمەت بە کەس ناکات و کارى جدیمان هەیە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دواى گەڕانەوەى لە ئەمریکا و گەیشتنەوە شارى بەغدا (29ى تەموزى 2021) لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە، ئەوەى لە ئەمریکا ڕێکەوتنى لەسەر کراوە نەهێشتنەوەى هێزە شەڕکەرەکانى ئەمریکایە لە عێراق لە دواى 31ى کانونى یەکەمى 2021.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، عێراق بەردەوامە لە گونجاندنى دەرفەتى کار بۆ گەلەکەى و دۆزینەوەى سەرەتاى نوێ بۆ هەموو ئەو کەسانەى خزمەتى هاوڵاتیان دەکەن، سوپاسى هێزە سیاسیە نیشتمانییە عێراقیەکان دەکەن بۆ پشتیوانى کردنى هەوڵەکانى حکومەت لەو گفتوگۆیانەدا و پشتگیرى کردنى ئەنجامەکانى.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق هێماى بۆ ئەوەشکردووە، جەخت لە متمانەمان بە گەلى عێراقى خۆشەویست دەکەینەوە لە هەڵبژاردنى 10ى تشرینى یەکەمى 2021، بایکۆت کردن خزمەتى کەس ناکات و کارى جدیمان هەیە لە پێناو ئەنجامدانى هەڵبژاردن.