گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چی پێ وتووە

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ڕێواز فایەق کۆبووەوە و پەیامێکی پێدا

2021.07.29 - 18:41
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ ڕێواز فایەق کۆبووەوە و پەیامێکی پێدا

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانێت و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم کارەکانی پەرلەمان دروستکرابوون نەھێڵران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (پێنجشەممە 29ی تەموزی 2021) لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی پشتگیری یەکێتی لە تیمی پەرلەمان و حکومەت و ھەماھەنگی و ھاوکاری زیاتر لەنێوانیان لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و کارکردن لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بەژیانی ھاووڵاتییانەوە ھەیە.

 

ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە، "ئێمە لە یەکێتی نوێ بەگرنگییەوە لە کاری پەرلەمان دەڕوانین و وەک باڵاترین دەسەڵاتی تەشریعی چاودێری، پشتیوان و ھەماھەنگ دەبین تاوەکو سەربەخۆیانە کارەکانی بکات و ئەو بەربەستانەشی بۆ مەرامی تایبەت لەبەردەم کارەکانتان دروستکرابوون نەھێڵران."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " دڵنیام لەداهاتوودا بە توانا و لێھاتوویی تیمی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت خزمەتی زیاتر دەکەن و بەکارکردن لەسەر ئەو یاسا و پرۆژانەی کاریگەری لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ھەرێم ھەیە دەتوانن نموونەیەکی باشتری حکومڕانی پێشکەش بکەن."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ھاوسەرۆکی یەکێتی ھەموو پشتیوانی و ھاوکارییەکیشی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، "ئیتر رێگرییەکان نەمان و ھەموو کاروبارێکی حیزبی و نوێنەرەکانمان لە دەسەڵاتەکاندا دەبێت بەڕێگای راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات، کە ئەویش رێگای خزمەتکردن و سیاسەتکردنی تەندروستە بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگا."

 

me_ga.php?id=4315