گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چارەسەرێکى نوێ بۆ کۆرۆنا و ئەنفلۆنزاش دۆزرایەوە

2021.07.29 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
چارەسەرێکى نوێ بۆ کۆرۆنا و ئەنفلۆنزاش دۆزرایەوە

ناس کورد- 

تیمێکى پزیشکى لە زانکۆى هۆنگ کۆنگ توانییان پێکهاتەیەکى شێوە بۆدرە دروست بکەن کە تەنها بە هەڵمژین پەتاکانى کۆرۆنا و تەنانەت ئەنفلۆنزا و "مێرس"یشى پێ چارەسەر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى توێژینەوەیەک (29ى تەموزى 2021)، زانایانى بەشى دەرمان و دەرمانسازى و زیندەوەرزانى لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى هۆنگ کۆنگ توانیویانە پێکهاتەیەک لە شێوەى بۆدرەیەکى وشک لە دەرمانى "تامبارۆتین" دروست بکەن.

 

ڕونیشکراوەتەوە، پێکهاتەکە لە ڕێگەى هەڵمژینەوە بەکاردەهێندرێت و دەتوانێت پەتاکانى کۆرۆنا، ئەنفلۆنزا و تەنانەت "مێرس"یش چارەسەر بکات، لە ماوەى داهاتووشدا  تاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ دەست پێ دەکات.

 

بەپێى هەمان توێژینەوە، چارەسەرەکە وەڵامى پەتاى کۆرۆناى داوەتەوە، بەڵام تائێستا زانیارى تەواو لەسەر گەشەسەندنەکانى بەردەست نین، لەوانەیە چارەسەرەکە دژە ڤایرۆس بێت لەسەر ئاستێکى فراوان و بتوانێت کۆنترۆڵى هەوکردنى دەزگاى هەناسەدان بکات.

 

لاى خۆیەوە دکتۆر "جینى لام" مامۆستاى یاریدەدەر لە بەشى دەرمانسازى زانکۆى هۆنگ کۆنگ دەڵێت، بە پشتبەستن بە ئەنجامەکان دەتوانین دەست بکەین بە تاقیکردنەوەى چارەسەرەکە لەسەر مرۆڤ و دەتواندرێت ئەو چارەسەرە لە ماڵەوە بەکاربهێنرێت، بەهۆى تایبەتمەندى و چۆنێتى کارکردنى دەرمانەکەشەوە دەتوانێت وەڵامى سەرجەم گۆڕانکارییەکانى ئەو ڤایرۆسانە بداتەوە کە لە خۆیاندا دەیکەن.