گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێکی نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی دۆخی یەکێتی

2021.07.29 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە بافڵ تاڵەبانییەوە لەبارەی دۆخی یەکێتی

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی قسەی نوێ لەبارەی دۆخییەوە دەکات و دەڵێت، چاکسازییەکان بە ئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حزبی ئەنجامدراون، دەشڵێت، ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (پێنجشەممە 29ی تەموزی 2021) لە مەکتەبی سیاسی پێشوازیکرد لە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی  ئیسپانیا لە عێراق.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە، پەیوەست بەکاروباری ناوخۆیی و رێکخراوەیی، بافڵ تاڵەبانی باسی لەگۆڕانکاری و چاکسازییەکان کرد کە بە ئاڕاستەی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی ئەنجامدراون.

 

دووپاتیشیکردووەتەوە، " ئێستا یەکێتییەکی نوێ ھەیە و ژیانی سیاسی و ڕێکخراوەیی لەسەر بنەمایەکی تەندروستی مەدەنی بەڕێوەدەچێت و بەستراتیژێکی نیشتمانییەوە درێژە بەخەبات دەدەین."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " وەک یەکێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان کاردەکەین بۆ یەکخستنی جیاوازییەکانی نێو ماڵی کورد و دەمانەوێت وەک یەک تیم لە بەغدا داکۆکی لەمافە دەستوورییەکانمان بکەین."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بافڵ تاڵەبانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ھاوپەیمانی کوردستان لەپێناو یەکخستنی ھێزەکان، یەکڕیزی نیشتمانی و پارێزگاریکردن لەبەرژەوەندییە باڵاکان دروستبووە، دوای ھەڵبژاردنەکانیش کاری لەپێشینەمان دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی و بەرەیەکی بەرفراوان دەبێت لەنێوان ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان."