گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

زانیاری لەبارەی ’’دەنگۆی دۆزینەوەی پەنابەرە کوردە بێسەروشوێنبووەکان’’ ئاشکرا کرا

2021.07.29 - 16:38
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەبارەی ’’دەنگۆی دۆزینەوەی پەنابەرە کوردە بێسەروشوێنبووەکان’’ ئاشکرا کرا

ناس کورد-

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەڕزگارکردنی 14 پەنابەر بڵاوکردەوە کە گوایە پەنابەرە بێ سەروشوینە کوردەکانن و دەڵێت، ئەو پەنابەرانە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ڕووداوەوە نییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا (پێنجشەممە 29ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " بۆ رای گشتی و تەواوی راگەیاندن و کەس و کاری پەنابەرە بێسەروشوێنەکان رایدەگەیەنم ئەو 14 پەنابەرەی ڕزگارکراون هیچ پەیوەندییان نیە بەو یەختەی کە لەڕیکەوتی 21ی تەموز ژێر ئا وکەوت کە زۆربەی سەرنشینەکانی کورد بوون."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " راستی ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیکەوتی 19ی تەموز، واتا دوو ڕۆژ پێش ژێر ئاوکەتنی بەلەمی پەنابەرە کوردەکان، بەڵام هەواڵی رزگارکردنیان لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە لە ڕێکەوتی 27ی تەموز بڵاوکرانەوە."

 

هەفتەی ڕابردوو یەختێکی کۆچبەران بە 45 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجەدا لە نزیک دوورگەی کریتی ژێرئاو کەوت کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کورد بوون و تائێستا 12 کەسیان بێ سەروشوێنن کە لەو ژمارە حەوت کەسیان کوردی هەرێمی کوردستانن و یەکێکی دیکەشیان کوردی ڕۆژهەڵاتە.