گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆك: ئەو وەرزشەوانانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە لەیابان دەركەوت هەڵگری كۆرۆنان

2021.07.29 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
شۆك: ئەو وەرزشەوانانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە لەیابان دەركەوت هەڵگری كۆرۆنان

ناس كورد-

ژمارەیەك لەو وەرزشەوانانەی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە و ڕوویان لە ئۆڵۆمپیادی یابان كردووە دەركەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و پزیشكەكانیش ئەمە بەسوپرایزی گەورە نازانن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەكانی هەواڵ كە "ناس كورد" بینیونی (29 تەمموزی 2021) دەیان وەرزشەوانی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد بەهۆی دەركەوتنی توشبوونیان بە كۆرۆنا لە پاڵەوانێتییەكان بێبەش بوون لەكاتێكدا پێشتر ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی لەزاری كۆمەلێك پزیشكەوە بڵاویكردەوە هۆكاری ئەم دەركەوتنی حاڵەتانە ئەوەیە كە ڤاكسین 95% پارێزبەندی دەبەخشێت بەوەرگرانی و ئاساییە 5% توش ببن دواتر، جگە لەوەش ڤاكسین ئەوەندەی بۆ بەهێزكردنی بەرگرییە هێندە بۆ رێگرتن نییە لە بڵاوبوونەوەی، هێندە هەیە كاتێك ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە كاتێك دەیگرن نیشانەكانی لەسەریان سووكە.