گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناس كورد ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پارتی و یەکێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

2019.06.23 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
ناس كورد ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پارتی و یەکێتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند،له‌ شاری هه‌ولێر شاندی پارتی ‌و یەكێتی کۆدەبنەوە و گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکەش چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک دەبێت. . ئاسۆس عەلی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ناس کوردی وت "بڕیارە ئەمڕۆ (یەكشەممە 23ی حوزەیران) لەشاری هەولێر شاندی پارتی و یه‌كێتی كۆببنەوە و كۆبوونەوەكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی پۆستی پارێزگاری كەركووك ‌و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتە". . ئەو سەرکردایەتیەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەرکردنی کێشەی وەزارەتی داد لە بەغدا یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی. . هەرچەندە پارتی و یەکێتی دوو ڕێککەوتنیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و پۆستی پارێزگاری کەرکوک و وەزارەتی دادی بەغدا هەیە، بەڵام تائێستا چارەسەرنەکردنی دۆخی کەرکوک کێشەی گەورەیە لەنێوان ئەو دوو حزبەدا. . هاوکات کەمتر لە 20 ڕۆژ ماوە بۆ تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی دەنگدان بە کابینەی نوێی حکومەت لە پەرلەمان و تائێستا یەکێتی کاندیدەکانی بۆ پۆستەکانی حکومەت یەکلا نەکردووەتەوە، بۆیە پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن لەماوەی کەمتر لەو 20 ڕۆژەدا ئەو کێشانە بەتەواوی چارەسەر بکەن کە زیاتر لە هەشت مانگە لەنێوانیاندایە. .