گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەرگرتنى ڤاکسین ’’10 هێندە زیادیکردووە’’

2021.07.29 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
وەرگرتنى ڤاکسین ’’10 هێندە زیادیکردووە’’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، پێشوازى هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا 10 هێندە زیادیکردووە بەراورد بەچەند هەفتەى رابردوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى تەندروستى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، پابەندنەبوونى هاوڵاتییان بە رێنماییەکانى خۆپاراستنەوە بووە هۆى هاتنى شەپۆلێکى نوێی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا.

وتیشى "پێشوازییەکى زۆر هەیە لەلایەن هاوڵاتییانەوە بۆ وەرگرتنى ڤاکسین، بنکەکان رۆژانە 80 هەزار هاوڵاتى بە ڤاکسین دەکوتن، کە پێشتر رۆژانە هەشت هەزار کەس دەکوترا".

ریاز عەبدولئەمیر پێشبینیکرد تا کۆتایی ئەمساڵ لەسەدا 60 ى ئەو چینانەى وەرگرتنى ڤاکسین دەیانگرێتەوە بکوترێن.