گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەرچوونی فرمانی گرتن لە ئان و ساتدایە’’

لێپێچینەوە لە بەرپرسە نزیکەکانی لاهور جەنگی ’’فراوانتر دەبێت’’

2021.07.29 - 11:22
App store icon Play store icon Play store icon
لێپێچینەوە لە بەرپرسە نزیکەکانی لاهور جەنگی ’’فراوانتر دەبێت’’

ناس کورد-


پاش دەرچوونی فەرمانی گرتن بۆ دوو برای هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، بەدواداچوونی دۆسییەی هەندێک لە بەرپرسە نزیکەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی لەدەرەوەی خێزانەکەی درێژەیان هەیە و لەم میانەیەشدا چاوەڕوان دەکرێت هەندێک فرمانی گرتن و لەسەرکارلابردن لەڕۆژانی داهاتودا ئاشکرا بکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداری لێکۆڵینەوە بە "ناس کورد" یان ڕاگەیاند (29 تەمموزی 2021) لەمیانەی بەدواداچوونی دۆسیەی ئەو بەرپرسە باڵایانەی لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی کاریانکردووە و لێی نزیک بوون لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، بڕیارە یەکێکیان کە لەئاستێکی باڵادایە لەسەر تۆمەتەکانی کارکردنی پۆستی پێشووی لە حکومەتی هەرێم لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت و دەرچوونی فرمانی گرتنی لە ئان و ساتدایە، یەکێکتر لەوانەشی لە کابینەی ئێستای حکومەتدا لە پۆستدایە بڕیار دراوە دووربخرێتەوە و بگۆڕدرێت بە کەسێکی تر.

 

پێشتر سۆشیال میدیای هاوسەرۆکی یەکێتی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی ئەم جموجوڵانەوە بڵاویکردەوە "لەئێستادا یاسا لە سلێمانی نەماوە و دەباشان هەرکەسیان بوێت دەیگرن و تۆمەتی ئاراستە دەکەن".

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" لە ڕۆژانی پێشوودا، بافڵ تاڵەبانی هەر سەرقاڵی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی خۆی و خستنەڕووی کارنامەی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بووە بۆ ئەو بەرپرسانەی یەکێتی کە لەسەر هیچ لایەکیان ماڵ نین بەمەبەستی دروستکردنی متمانە لایان و مسۆگەرکردنی پاڵپشتییان لە هەنگاوەکانی بەتایبەت دوورخستنەوەی ئامۆزاکەی لە هاوسەرۆکایەتی یەکێتی و دەستگرتن بەسەر دەزگا ئەمنی و میدیاییەکانی لەپاش 8 تەمموزی 2021.