گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى: تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى شەڕکەرى ئەمریکى لەعێراق نامێنێت

2021.07.29 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى شەڕکەرى ئەمریکى لەعێراق نامێنێت

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆتایی بەسەردانەکەى هێنا بۆ ئەمریکا و رایگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ هیچ هێزێکى شەڕکەرى ئەمریکى لەعێراق نامێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لەتویتێکدا ئاماژەى بەوەکرد، واشنتى بەجێهێشتووە بەرەو بەغدا، دواى سەردانێکى سەرکەوتوو و لێکتێگەیشتنى ئابورى و سیاسی و رۆشنبیرى، رێککەوتن لەسەر گۆڕینى پەیوەندى ئەمنى بۆ مەشق و راوێژ، نەمانى هێزى شەڕکەر تا کۆتایی ئەمساڵ.

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق 25 ى تەموزى 2021 گەیشتە واشنتنى پایتەختى ئەمریکا و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە لەسەرووى هەمویانەوە جۆ بایدن سەرۆکى ئەمریکا کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی ڕایگەیاند، خۆشحاڵن بە بەردەوامی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە چەند بوارێکدایە وەک تەندروستی و سەربازی و ئابوری.  

  

هاوکات جۆ بایدن ڕایگەیاند، چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین ڕەوانەی عێراق دەکەن.  

  

وتیشی، دەمانەوێت بەردەوامبین لە پشتگیریی هەواڵگریی بۆ عێراق.   

  

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق جەخت لەسەر هاوکاری مەشق و ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ شەڕی داعش."