گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

وێنەی ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە کەلار کە تێیدا حەوت کەس بریندار بوون

2021.07.28 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەی ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت لە کەلار کە تێیدا حەوت کەس بریندار بوون

ناس کورد-

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار-کفری، حەوت کەس بریندار بوون کە برینی دوو کەسیان سەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا (28ی تەموزی 2021) دەڵێت، "ئەمشەو لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی ولی هەییەر دوئۆتۆمبێلی جۆری (BMW و پیکاب دێر) پێکیاندادا و حەوت کەس بریندار بوو کە برینی دوانیان سەختە."

 

دەشڵێت، "ڕوداوەکە لەکاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلی جۆری BMW بەئاراستەی کەلار هاتووە و پیکابەکەش بەپێچەوانەوە، هەردووکیان لەنزیک گوندی ولی هەیەر پێکیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری دێر سێ کەسی تێدابووە، ئۆتۆمبێلەکەى تر چوار کەسی تێدا بووە کە هەمویان برینداربوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و برینی هەردو شۆفێرەکە سەختە."


باسی لەوەشکردووە کە "تیمی هاتووچۆی گەرمیان گەشتونەتە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردوە."

 

me_ga.php?id=4311me_ga.php?id=4313me_ga.php?id=4312