گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

باوکی باهۆز: لە فەیسبوک هەواڵی نقومبوونی یەختەکەم بینی و یەکسەر تەلەفۆنم بۆ قاچاچییەکە کرد

2021.07.28 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
باوکی باهۆز: لە فەیسبوک هەواڵی نقومبوونی یەختەکەم بینی و یەکسەر تەلەفۆنم بۆ قاچاچییەکە کرد

ناس کورد-
باوکی باهۆز ڕەسوڵ عیزەت، یەکێک لەو کۆچبەرانەی هەفتەی ڕابردوو یەختەکەیان لە ئاوی ئیجە نوقوم بوو دەڵێت، سەیری فەیسبوکی کردووە کاتێک هەواڵەکەی بینیوە و دەستبەجێ پەیوەندی بە قاچاخچیەکە کردووە بەڵام ئەو ڕەتیکردەوە یەختەکەى ئەوان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

باهۆزى تەمەن 21 ساڵ، چەند جۆرێک ئیشی کردووە، بەڵام دواجار بە ئومێدێکى گەورەوە سلێمانى و بنەماڵەکەى بەجێهێشت، ڕۆژی 20ی تەموزی 2021، یەختەکەیان کە 45 کۆچبەری تێدا بووە و زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون لە دەریای ئیجە نقوم بوو، تا ئێستاش نۆ كەسیان بێ سەروشوێنن کە باهۆزیش یەکێکە لەوان.

 

بنەماڵەی باهۆز تا دوێنێش (28ی تەموزی 2021) چاوەڕێی هەواڵی دڵخۆشکەر بوون، بەڵام ئیتر ئەمرۆ بێئومێد بوون و پرسەیان بۆ کوڕەکەیان دانا، وەک باوکی باهۆز وت، "هەموو درۆ دەرچوو."

 

باوکى باهۆز لە پرسەی کوڕەکەیدا بە "ناس کورد"ى وت، نەبوونى و بێ ئیشى کوڕەکەى ناچار بە کۆچکردن کردووە.

 

ئەو گەنجە، بەو کۆچەى باوک و برا و سێ خوشکەکەى بەغەم و حەسرەتى بینینەوەى سپارد.

 

ئامۆزیەکی باهۆز دەڵێت، قاچاخییەکە سەرەتا حاشای کردووە کە یەختەکە نقوم بوو بێت، بەڵام دواتر دڵنیا بوونەتەوە کە یەختەکە هی ئەوان بووە، "تا دوێنێش هەواڵ هەبووە کە مابێت، بەڵام بەداخەوە ئێستا بێئومێد بووین."