گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاریی دەدات

کوڕێک دوای ئەوەى هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتە سەر کچە هاوڕێکەی تەقەشی لێ کرد

2021.07.28 - 17:09
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک دوای ئەوەى هەوڵی دا دەستدرێژی بکاتە سەر کچە هاوڕێکەی تەقەشی لێ کرد

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی زیقار ئاشکرای کرد، هێزەکانیان گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە هەوڵی داوە دەستدرێژی بکاتە سەر هاوڕێ کچەکەى و دواتی تەقەی لێ کردووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە پۆلیس زیقار (28ی تەموزی 2021) ئاشکرای کرد، "بنکەی پۆلیسی شاری ئور ئاگادارکرانەوە لە بوونی کچە بریندارێک بە گولـلە لە ناوچەی سدیناویە، دوای لێکۆلینەوە، هاوڕێیەکی کچەکە ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری، دوای ئەوەى کچەکە ڕەتی کردووەتەوە، کوڕەکە تەقەی لێکردووە و هەڵهاتووە."

 

دەشڵێت، "پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی تاوانبارەکە و دەستگیری کردووە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانیش کراوە."

 

باسی لەوەشکردووە، ئەوە دووەم حاڵەتی لەو شێوەیەیە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای زیقار ڕووی دابێت، حاڵەتی یەکەم هەوڵی ڕفاندنی کوڕێکی موالید 2006 بوو لەلایەن سێ کەسەوە."

 

ڕوونیشیکردەوە کە "فڕێنراوەکە لەڕێگەی هێڵی گەرمەوە پەیوەندی بە نزیکترین بنکەی پۆلیسەوە کردووە و دەستبەجێ هێزێکی ئەمنی چوونە شوێنەکە و ڕزگاریان کردووە."

 

جەختی کردەوە کە پۆلیس یەکێک لە تۆمەتبارەکانی دەستگیرکردووە.