گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی تاڵیبان گەیشتنە چین و 85% ئەفغانستانیش كەوتە دەستیان

2021.07.28 - 15:32
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی تاڵیبان گەیشتنە چین و 85% ئەفغانستانیش كەوتە دەستیان

ناس کورد-

 

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی تاڵیبان ئاشكرایكرد شاندێكی بزوتنەوەكەیان لەوڵاتی چینە بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی وڵات لەكاتێكدا بڕیارە تا كۆتایی مانگی داهاتوو سوپای ئەمەریكا لە ئەفغانستان نەمێنێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژەكە محەمەد نەعیم بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، شاندەكەیان چاوی بەوەزیری دەرەوەی چین وانگ یی، كەوتووە لەسەردانە دوو ڕۆژییەكەدا.

 

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، تا ئێستا 85% خاكی ئەفغانستان كەوتووەتە بندەستی تاڵیبان لەكاتێكدا كۆتایی مانگی داهاتوو كۆتا سەربازی ئەمەریكی پاش 20 ساڵ دەكشێتەوە لە ئەفغانستان، ئەمەش لێكەوتەی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا دروست دەكات. 

 

ماوەی پێشوو شاندی بزوتنەوەی تالیبان لە ئێران كۆمەڵێك دیداریان ئەنجام دا و باوەڕیش وەهایە حكومەتی ئێستای ئەفغانستان كە ئەشرەف غەنی سەرۆكایەتی دەكات دووچاری تەنگەژەی زۆر ببێتەوە لە ئەركی بەرگریكردن لە پەلكێشانی خێرای تالیبان پاش كشانەوەی ئەمەریكا.