گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لە پارتییەوە: ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی بۆ ئاڵۆزنەبوونى دۆخەکە

2021.07.28 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لە پارتییەوە: ڕێككه‌وتنی ستراتیژیی بۆ ئاڵۆزنەبوونى دۆخەکە

ناس کورد-

پارتى دیموکراتى کوردستان پێشوازى له‌ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراقی و ئه‌مه‌ریكا دەکات و داواش لەلایەنەکان دەکات به‌پێی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی كار بكەن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارتى ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردوەتەوە "هه‌وڵی بێ و چانی شاندی حكومه‌تی عێراقی و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ میكانیزمێكی ئه‌رێنی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی كۆتایی بۆ داماڵینی هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری و ده‌مارگیری له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق به‌رز ده‌نرخێنین".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وه‌كو هێزێكی سیاسی عێراقی و گه‌لی عێراق به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ له‌ گفتوگۆی ستراتیژی نێوان حكومه‌تی عێراقی و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاری ستراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ردوو گه‌ل و ئاینده‌ی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ وڵات ده‌ڕوانین.

 

هه‌وڵی بێ وچانی شاندی حكومه‌تی عێراقی و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ میكانیزمێكی ئه‌رێنی تایبه‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی كۆتایی بۆ داماڵینی هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری و ده‌مارگیری له‌ گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق به‌رز ده‌نرخێنین.

 

جه‌خت له‌ پێویستیی پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌پێی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی و به‌ نیه‌تێكی پاكه‌وه‌ و دوور له‌ هه‌ر ڕێكارێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كی وڵات، به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكرێت بۆ پاڵپشتیكردن و به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ پابه‌ندبوون به‌ هه‌موو به‌نده‌كانی نێو چوارچێوه‌ی ستراتیژی ده‌كه‌ینه‌وه‌ .