گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زمانحاڵی یەكێتی بۆ چالاك و شرۆڤەكارە ناڕازییەكان: هەش بەسەرینە

2021.07.28 - 13:00
App store icon Play store icon Play store icon
زمانحاڵی یەكێتی بۆ چالاك و شرۆڤەكارە ناڕازییەكان: هەش بەسەرینە

ناس کورد-

 

رۆژنامەی كوردستانی نوێ كە زمانحاڵی یەكێتی نیشتیمانیی كوردستانە هێرشی توند دەكاتەسەر كۆمەڵێك هەلسوڕاو و چالاكی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لەناویشیاندا هەندێ توێژەری سیاسی هەیە و دەپرسێت "بە چ هەقێك شرۆڤە دەكەن؟". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژنامەكە لە بڵاوكراوەیەكدا ئەمڕۆ (28 تەمموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی بەناونیشانی "ئەگەر باش بوونایە بە كەڵكی حزبی خۆیان دەهاتن" باس لەوە دەكات، "زۆرترین ئەو سەكۆ ‌و ئەو كارەكتەرانەی دژی یەكێتی وەستاونەتەوە، هەر ئەوانەن كە دوو دەیەیە پەلاماری یەكێتی دەدەن ‌و بوختانی بۆ دەكەن". هەروەها دەڵێت "یان كەسانێكن لە حزبی تر ‌و ناسنامەی سیاسی ‌و ئایدیۆلۆژی تریان هەڵگرتووە، یان سەكۆی میدیایی دیار ‌و ئاشكرای نەیاری یەكێتی ‌و رەوتە سیاسی ‌و فیكرییەكەین". 

 

بڵاوكراوەكە كە بەشی بەدواداچووون ئامادەی كردووە، ئەوەشی وتووە "كابرا لە حزبێكی تر، یان كارەكتەرێكی شكستخواردووی حزب ‌و رەوتێكی ترە. ئێستا بۆ رەواج پەیداكردن ‌و بۆ بازاڕی میدیایی ‌و رەونەقدان بە خۆی؛ یەكێتی دەكاتە ئامانج ‌و لایەنگریی لایەك دژی لایەكی تر دەكات". هەروەها دەپرسێت "ئەمانە بە چ هەقێك شرۆڤە دەکەن ‌و فاڵدەگرنەوە، كە ئەسڵەن نە ئەندامی یەكێتی-ن ‌و نە یەكێتی-ش رێی كەوتۆتە لای ئەوان بۆ حاجەت ‌و پێویستییەك". 

لەكۆتاییشدا بڵاوكراوەكەی كوردستانی نوێ دەڵێت "ئاخر ئەی هەش بەسەرینە، ئەگەر راوێژ ‌و تەگبیرەكانتان راست ‌و دروست بوایە، حزبەكانی خۆتان كەڵكێكی لێ وەردەگرتن، ئەگەر قسەتان دروست ‌و زانیاریتان راست بوایە، فریای خۆتان ‌و ئاڕاستەكانتان دەكەوتن ‌و ئێستا هەردوولا لە پایەیەكی بەرزتر دەبوون".

 

ڕۆژی 8 تەمموزی ڕابردوو كێشەی هاوسەرۆكانی یەكێتی بەئاشكرا تەقییەوە و پاش هەفتەیەك لە ململانێی سیاسی و ئەمنی و میدیایی، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لە 15 تەمموزی 2021  ڕازی بوو دەستبەرداری دەسەڵاتەكانی ببێت. لەم ماوەیەشدا زۆربەی دەزگا میدیایی و پێگە ئەمنی و حزبییەكانی لاهور شێخ جەنگی كەوتە دەست بافڵ تاڵەبانی كە ئێستا وەك هەڵسوڕێنەری كاروباری یەكێتی دەردەكەوێت.