گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەرما 5 پلە دادەبەزێت

شارێكی كوردستانی سێیەم گەرمترین ناوچەكانی جیهان بوو

2021.07.28 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
شارێكی كوردستانی سێیەم گەرمترین ناوچەكانی جیهان بوو

ناس کورد-

 

بەگوێرەی لیستی بەرزترین پلەكانی گەرما لەجیهان دوێنێ خانەقین سێیەم گەرمترین شاری جیهان بوو بە 52 پلەی سەدی و بەدوایدا بەسرە بە 51.8 پلە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كەشناسی عێراق حسێن ئەلئەسەدی لە بڵاوكراوەیەكدا (28 تەمموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ڕوونیكردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە گەرمای باكور و رۆژئاوای عێراق 5 پلە دێتە خوارەوە و سبەی ئەم كەمبوونەوەیە دەگاتە باشوری عێراق. 

 

بەگوێرەی لیستی پلەكانی گەرماش دوێنێ لەكۆی 10 گەرمترین ناوچەی جیهان 5 یان لە عێراق بوون و ئەوانیتر لە ئێران و وڵاتی كوەیت. 

 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان هەموو ساڵێك لە 17ى تەمموز تا سەرەتای ئاب  كە ماوەی 13 ڕۆژ دەكات لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەتایبەت عێراق "جمرة القيظ" دەست پێ دەكات كە زۆرجار "تەباخی خورما" شی پێ دەوترێت و پلەكانی گەرمی بەشێوەی بەرچاو بەرز دەبنەوە و پەڵە هەوری خنكێنەر لە ئاسماندا بڵاو دەبنەوە.