ناس کورد-
هاتوچۆى سلێمانى گیان لەدەستدانى شۆفێرێکى راگەیاند، بەهۆى وەرگەڕانى تانکەرێکەوە لەسەر ڕێگای بازیان ـ چەمی ڕێزان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى هاتوچۆ، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای بازیان ـ چەمی ڕێزان نزیک گووندی گەورەدێ بەهۆی نەبوونی مەرجی توندوتۆڵی و نەمانی ئیستۆپەوە سوارڕەوێکی بارهەڵگر لە جۆری تانکەر وەرگەڕا.
ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری سوارڕەوەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینەکەشی بە سەختی بریندار بوو.