گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگایەکى هەرێم بەستنى ماسکى کردە ناچاریی

2021.07.28 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگایەکى هەرێم بەستنى ماسکى کردە ناچاریی

ناس کورد-

 

پارێزگارى دهۆک رایگەیاند، بەستنى ماسک ناچارییە و پیویستە هەموو هاوڵاتییەک ماسک ببەستێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى تەتەر لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەدهۆک رۆژ لەدواى رۆژ لەزیادبووندایە.

 

وتیشى "لەناو ئەو کەسانەدا کە توشبوون ژمارەیەکى بەرچاو منداڵ و گەنجى تێدایە، بۆیە بڕیارمانداوە رێکارەکان توند بکەینەوە".

 

پارێزگارى دهۆک جەختیکردەوە پێویستە هەموو کەسێک ماسک ببەستێت، بەتایبەتى لەکاتى سەردانیکردنى شوێنە گشتییەکاندا.