ناس کورد-
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، گۆڕینی ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ده‌بێته پشتیوانیه‌ک بۆ هێزه‌کانی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمه‌رگه و بەغدا و هەولێر پابەندن بەو رێککەوتنەى لەو بارەیەوە کراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەبار یاوەر لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ VOA ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەى بەوەکرد، " ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ی که ئێستا ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا بێگومان هه‌موو عێراق به هه‌رێمی کوردستانه‌وه مولزه‌من به ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ڕێککه‌وتنه."
ڕونیشیکردەوە" مه‌سه‌له‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کان ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که کراوه ته‌نها په‌یوه‌سته به‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا ئه‌رکه‌کانیان ده‌گۆڕێت له ئه‌رکی (قتالی- شه‌ڕکردنه‌وه) بۆ ئه‌رکی ڕاوێژکاری و مه‌شق پێکردن و پشتیوانی هێزه‌کانی عێراق له‌ڕووی لۆجیستی و له‌ڕووی ئاسمانی و هه‌واڵگیرییه‌وه واته ڕۆڵیان ده‌مێنێت به‌ڵام ڕۆڵه‌که ده‌گۆڕدرێت، وه ئیتر هیچ ئه‌رکێکی شه‌ڕکردنیان له عێراقدا نامێنێت به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی که کراوه."
لە بارەى ئەوە ئایا کشانەوەی ئەو هێزانەی ئەمەریکا مەترسی دروستناکات، یاوەر وتى "بێگومان بوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانیش به‌گشتی له عێراقدا پشتیوانیه‌کی گه‌وره‌یه بۆ هێزه‌کانی حکومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش چونکه هه‌تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر عێراق و له‌سه‌ر ناوچه‌که و جیهان به‌شێوازێکی گشتی."