ناس کورد-
ملیاردێرێكی هیندی بە چوار ڕۆژ بەهای پشكی كۆمپانیاكانی 13 ملیار دۆلار پاشەكشەی كرد و بەمەش لە لیستی دەوڵەمەندانی جیهان رۆشتە دواوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی هەواڵی بلومبێرگ كە "ناس كورد" بینیویەتی (28 تەمموزی 2021) جواتام ئەدانی نەیتوانی بچێتە ڕیزی دەوڵەمەندانی جیهان بەهۆی ئەوەی شەش لە كۆمپانیاكانی لە چوار ڕۆژدا 13 ملیار دۆلار پاشەكشەیان كرد.
ئەم ملیاردێرە هیندییە كە تەمەنی 58 ساڵە لەهەمووكەس زیاتر لەسەر ئاستی جیهان لەماوەی ڕابردوودا زیانی كردووە و سامانەكەی دابەزیوە بۆ 63 ملیار دۆلار.