ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا، عێراق هەموو هەفتەیەک 400 هەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەری پێ دەگات و جەختی کردەوە لە گرنگی گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فەرمیی عێراقییە لەبارەى سەردانەکەى بۆ واشنتن و سەرکەوتنی گفتوگۆی ستراتیژییەکانی عێراق و ئەمریکا وتی، گفتوگۆی ستراتیژی ئەنجامی قۆناغێکی دور و درێژە کە حکومەت ئەنجامی داوە و تایبەتە بە داهاتوو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوو وڵات.
وتیشی، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەموو هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکێشنەوە و جەختی کردەوە کە "پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا دەگۆڕێت بۆ قۆناغێکی نوێ."
باسی لەوەشکرد، "ئەمریکا درێخی نەکردووە لە هاوکارییەکانی بۆ عێراق لە بواری ئەمنی، بەڵام ئێستا هێزەکانمان دەتوانن بەرگریی لە ئاسایش و خاکمان بکەن."
مستەفا کازمی وتیشی، ئێستا ڕۆڵی عێراق جەمسەرگیرانە و "پێویستەمان بە کرانەوەی زیاتر هەیە بەڕووی هەموواندا، چونکە دەبێت عێراق شکۆی دەوڵەتداری بگەڕێنێتەوە."