گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بکوژى کوڕى چالاکوانێکى عێراقى لەهەرێم دەستگیرکرا

2021.07.27 - 18:51
App store icon Play store icon Play store icon
بکوژى کوڕى چالاکوانێکى عێراقى لەهەرێم دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

دژە تیرۆرى کوردستان دەستگیرکردنى بکوژى کوڕى چالاکوانێکى عێراقى راگەیاند، کە هەینى رابردوو لەبەسرە کوژرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دژە تیرۆر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دواى ئەوەى رۆژی هەینی 23ی تەممووز، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بەناوی (علی کریم البهادلی) کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان (فاطمە البهادلی). دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێم کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "‏‎‏‎دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە (م ط ع ع) کە خەڵکى بەسرەیە".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، (م) لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دانی بە تاوانەکەیدا نا کە هەڵساوە بە کوشتنی علي کریم البهادلي. لەسەر فەرمانی دادوەر تۆمەتبار (م) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.