گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان و وانەبێژان

2021.07.27 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان و وانەبێژان

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکاتەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن بە مەبەستی وەرگرتنی کۆرسی ڕاهێنانی (بریتش کاونسڵ).

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا (27ی تەموزی 2021) دەڵێت، لە چوارچێوەی هەماهەنگیی و لێک تێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی (بریتش کاونسل)، ئاگاداری گشت مامۆستایانی وەزارەتمان دەکەینەوە(میلاک و وانەبێژ ) لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتایبەتیش مامۆستایانی (زمانی ئینگلیزی) کەوا سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان بەمەبەستی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی کۆرسەکانی ڕاهێنانی (بریتش کاونسل) لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی کوردستان کەوا ڕۆژانە ڕێژەی سەردانی کردن لەو لینکە دیاری دەکات.

 

دەشڵێت، "کۆرسەکانی ڕاهێنان بۆ ئاستی جیاواز و بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بێبەرامبەرە . دوا مۆڵەت بۆ ناو تۆمارکردن رێکەوتی 16ی ئەیلولی 2021 دەبێت."


سەردانی لینکەکە بکە