گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی

یونسکۆ هەورامانی خستە ناو لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە

2021.07.27 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
یونسکۆ هەورامانی خستە ناو لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە

ناس کورد-

لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیەتی میراتی جیهانیی ڕێکخراوی یۆنسکۆ هەورامانی ڕۆژهەڵاتی خرایە ناو لیستی شوێنەوارەکانی جیهانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پویا تالب نیا، بەڕێوەبەری بنکەی مەنزەری فەرهەنگیی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی (27ی تەموزی 2021) وت، دۆسیەی ناوچەی هۆرامان لە چل و چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیەتی میراتی جیهانیی یۆنسکۆ لە لایەن ئەندامانەوە پەسەند کرا و تۆماری جیهانیی بوو.

 

وتیشی، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕووداوە فەرهەنگیە گرنگە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی هەورامان تۆماری جیهانیی بکرێت.

 

تالب نیا ڕاشیگەیاند، هەورامان بیست و شەشەمین ئاسەواریی تۆمارکراوی جیهانیی ئێرانە کە دوای مەنزەری فەرهەنگیی شاری بەم و مەیمەند یۆنسکۆ تۆمار کراوە و توانیوەتی بە هۆی دابونەریتی فەرهەنگی تایبەت و کۆن و ئێستاش زیندووی جێ پەسەندی ئەندامانی یۆنسکۆ بێت.

 

هاوکات حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی یونسکۆ دەستکەوتێکی گەورەو گرنگە بۆ کوردستان، ھەرچەندە ئەبوو زووتر ئەم بڕیارە بدرایە.

 

وتیشی، سوپاس و دەستخۆشی بۆ ھەمو ئەو کەس و تیم و لایەنانەی لەم بارەوە تەلاش و تێکۆشانیان کرد.