ناس کورد-
لە ناحیەی سەنگەسەری سەربە قەزای پشدەر کەسێک هاوشێوەی سلێمان هەڵشۆیی دوای ئەوەی 200 دەفتەر پارەی هاووڵاتیان دەبات، دیار نەماوە و هەڵهاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کەسە هاوشێوەی سڵێمان هەڵشۆیی پارەی لە خەڵک وەرگرتووە بە بەڵێنی ئەوەی کە دواتر قازانجێکی زۆریان پێ دەدات.
یەکێک لەو کەسانەی پارەی بەو کەسە داوە (سێشەممە 27ی تەموزی 2021٩ بە "ناس کورد"ی وت، بەناوی مامەڵەکردن بە نەوت و گازەوە کەسێک پێی وتوون کە لە مامەڵەکەیان هاوبەشیان پێ دەکات و بۆ ئەو مەبەستە نزیکەی 200 دەفتەری لە خەڵک وەرگرتووە و ئیستا دیار نەماوە.
وتیشی " ئەو کەسە خۆی وەک بازرگان ناساندووە و وتویەتی کە دەیان باڵەخانە و بینای بازرگانی لە هەولێر بەناوەوەیە و ماوەیەک بووە پارەی لە خەڵک وەر گرتووە."
بەوتەی ئەو کەسە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخی گشتیی سەنگەسەر گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوای چارەنوسی پارەکانیان دەکەن.
لای خۆیەوە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "ناس کورد"ی وت، تا ئێستا هیچ کەس لەسەر ئەو بابەتە سکاڵای تۆمار نەکردووە بۆیە ئەوان ئاگاداری ئەو روداوە نین.