گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەرۆکایەتى کۆمار داواکارى هەندێ لایەن بۆ دواخستنى هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

2021.07.27 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى کۆمار داواکارى هەندێ لایەن بۆ دواخستنى هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند،سەرۆکایەتی کۆمار سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن، ئاماژەی بەوەش کرد "هەندێ لایەنی سیاسی داوای دواخستنی پرۆسەکەیان کردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل حەدیدی (27ی تەموزی 2021) لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند "بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، بەوردی چاودێریی دۆسییەی هەڵبژاردنەکان دەکات و سورە لەسەر ئەنجامدنی ئەو پرۆسەیە لەکاتی دیاریکراوی خوێدا".

 

وتیشی "سەرۆک کۆمار پێی وایە،هەڵبژاردنەکان یەکێکە لە ئەنجامەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی 2019 و داواکاریی جەماوەرییە، بۆیە نابێت دوا بخرێت".  

 

حەدیدی ئەوەشی خستەڕوو "سەرۆکایەتی کۆماری دڵنیایی داوەتە وڵاتانی جیهان کە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا بەڕێوە دەچێت".

 

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەش کردووە "هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوە گرنگ بوو بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان زیاتر پاک و بێگەرد بێت و دوور بێت لەدەستی ساختەکاریی".

 

حەدیدی هۆشداریشی داوە لە دواخستن و تەگەرە خستنە بەردەم هەڵبژاردنەکان وتی "زیان بە دۆخی گشتیی عێراق دەگەیەنێت، کێشە و گرفتی زۆر بەدوای خوێدا دەخۆڵقێنێت و متمانەی نێوان هاوڵاتیان و حکومەت زیاتر بەرەو نەمان دەبات".