ناس کورد-
زوبێر عوسمان، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەكێتی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی ڕێکخستن و لێپرسراوی مەڵبەندەکان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی هەردوو هاوسەرۆك لەسەر بژارەیەك رێكبكەون و لە سەركردایەتی بڕیاری لەسەر بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زوبێر عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە 26ی تەموزی 2021، "کۆبوونەوەی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی بە سەرپەرشتی شالاو علی عسکری ئەنجامدرا کە تێیدا سەرجەم لێپرسراوی مەڵبەندەکان و لێپرسراوی هەرسێ بۆردەکە ئامادەی بوون و دواتریش لە (دەباشان ، ماڵی مام) بە سەرپەرشتی هاوسەرۆک بافل تالەبانی و بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەب سیاسی کۆبونەوەکە بەردەوام بوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " خالێکی گرنگ و بنجینەیی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر بارودۆخی نێوخۆی یەکێتی و شەن و کەوکردنی رووداوەکان و چەندین بژارە خرانەروو کە بافل تالەبانی و هەڤالانی کۆبوونەوەکە بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیارەتی و بە گیانی هەڤالانە تاوتوێی پێشنیارەکانیان کرد."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دواجار مژدە دەدەین بە دلسۆزان و خەمخۆر و یەکێتی لەسەر ئەو بژارەیە رێککەوتین کە (هەردووک هەڤالی هاوسەرۆک لەسەر بەرنامەیەک رێککەوتن بکەن لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەتەکەمان و یەکێتی و لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دوا بڕیاری لەسەر بدرێت کە بۆ ئەم قۆناغە گونجاو بێت )."