گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لە پۆڵا تاڵەبانییەوە لەبارەی شکاندنی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی

2021.07.27 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە پۆڵا تاڵەبانییەوە لەبارەی شکاندنی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی

ناس کورد-

پۆڵا سیروان تاڵەبانی، لێپرسراوی مەڵبەندی ۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی شکاندنی بڕیارەکەی قوباد تاڵەبانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەموو ئەو هەوآڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموزی 2021، دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە پۆڵا سیروان تاڵەبانی بە ئۆتۆمبێلی جام ڕەشەوە لە سنوری گەرمیان لە مەفرەزەیەکی داوە و نەوەستاوە.

 

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆڵا سیروان تاڵەبانی ڕایگەیاند، دوابەدوای بڕیارەکەی جێگری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنی هەڵمەتەکە و جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەنوسراوی فەرمی هەموو ئۆرگانەکانی هەڤاڵانی سنووری مەڵبەندی۱۱ڕێکخستنی گەرمیانی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە پابەندی بڕیارەکە بن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم ڕوون کردنەوەیەدا سەرلەبەری ئەو پروپاگەندانە ڕەت دەکەینەوە کە چەند پەیج و ئەکاونتێکی سێبەر کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێ بنەما دەربارەی ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ کە گوایە سەرپێچی کراوە لەلایەن دەستەی پاسەوانی لێپرسراوی مەڵبەندی۱۱ی ڕێکخستنی گەرمیان بەرانبەر برایانمان لە هێزەکانی ناوخۆ لە بازگەیەک لەشاری کەلار."

 

ئەوەش هاتووە، "وێڕای بەدرۆخستنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵانە کە بەمەبەست و بەئامانج کردنی لێپرسراوی مەڵبەندکراوە ڕێکاری یاسای دەگرینەبەر لەڕێگەی دادگاوە ."