گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەشداربووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکرێنەوە

2021.07.27 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەشداربووانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگادار دەکرێنەوە

ناس کورد-

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون ئاگاداردەکاتەوە لەوەی بەهیچ شێوەیەک نابێت لە کڕین و فرۆشتنی ئەو خانوانەی تەملیک نەکراون پارە لە هیچ کەس وەربگیرێت، بەپێچەوانەوە سزا دەدرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی دەستەی وەبەرهێنان کە لەم مانگەدا دەرچووە، تیایدا پرۆژە نیشتەجێبوونەکان ئاگادارکراونەتەوە لەوەی ئەو پڕۆژەی تەملیک نەکراون لەکاتی کڕین و فرۆشتن کردن پێوەیان نابێت پارە لە هیچ هاووڵاتییەک وەربگیرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت پارەی پارێزەریش نابێت فەرز بکرێت لەسەریان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نوسیویەتی، "لە کاتی فرۆشتن و گۆڕینی خاوەنداریدا لە کەسێک بۆ کەسێکی دیکە لە زۆربەی ھەرە زۆری پرۆژەکانی نیشتەجێبون بڕە پارەیەک وەردەگیرێت و وەرگرتنی ئەم پارە نایاسای و ناڕەوایە."

 

دەشڵێت، "ئێستا بەگوێرەی ئەم بڕیارە ئەو کارە ڕاگیراوە، لەکاتی سەرپێچی ھەر خاوەن پرۆژەیەک پەیوەندی بە وەبەرھێنانی شارەکانەوە بکەن."

No photo description available.