گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دڵنیاییەک لە بانکى ناوەندییەوە لەبارەى پارەکانى عێراق

2021.07.27 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە بانکى ناوەندییەوە لەبارەى پارەکانى عێراق

ناس کورد-

بانکى ناوەندى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا دڵنیایى ئەوەیدا کە پارەکانى عێراق پارێزراوون و بلۆک ناکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بانکى ناوەندى عێراق (27ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لایەنە یاساییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا پارێزگارى بانکى ناوەندییان دڵنیا کردۆتەوە کە سەرجەمى یەدەگ و پارەکانى بانکى ناوەندى عێراق پارێزراوە و هیچ لایەنێک ناتوانێت دەستى بەسەردا بگرێت یان بلۆکى بکات.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو لایەنانەى ئەمەریکا جەختیان لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە داکۆکى لە پارێزبەندى پارەکانى عێراق دەکەن لەلاى وڵاتانى تر و هیچ لایەنێک ناتوانێت دەست بۆ ئەو یەدەگە ببات.

 

هاوکات ئەوەشیان رونکردۆتەوە کە پارە و یەدەگەکانى بانکى ناوەندى بەگوێرەى یاسا بەرکارەکانى وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا پارێزراوون و بەڵێنى ئەوەشیان داوە کە پارێزگارى لەو پارانەى عێراق بکەن کە لە بانکە ناوەندییەکان و بانکەکانى ترى وڵاتاندا هەیە.