ناس کورد-
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و جارێکیتر لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price" ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەموزی 2021، بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 74 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 72 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە خوار 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.