گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزەرەکەى زانیاریی ئاشکرا دەکات

’’گێچەڵى سێکسى لە هۆتێل و سناپچات’’.. وردەکاریی دۆسیەى ڕاهێنەرە دەستگیرکراوەکە

2021.07.26 - 23:52
App store icon Play store icon Play store icon
’’گێچەڵى سێکسى لە هۆتێل و سناپچات’’.. وردەکاریی دۆسیەى ڕاهێنەرە دەستگیرکراوەکە

ناس کورد-

لێکۆڵینەوەکانى دادگا لەسەر تۆمەتەکانى ئەو ڕاهێنەرە بەردەوامە کە بە تۆمەتى دەستدرێژى بۆ سەر ژمارەیەک کچە یاریزان لە سلێمانى دەستگیرکراوە و پارێزەرى تۆمەتبارەکەش دوایین زانیاریى لەبارەى دۆسیەکە ئاشکرادەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەى زیاتر لە مانگێکە سیروان حامد، ڕاهێنەرى گۆڕەپان و مەیدانى کچانى یانەى سیروانى نوێ لەلایەن پۆلیسەوە لەسلێمانى دەستگیرکراوە بەپێی ماددەی 396 لەیاسای سزادانی عێراقى کە پەیوەندیدارە بە تۆمەتى دەستدرێژییەوە.

 

گۆران ئاغاجان، پارێزەرى ئەو ڕاهێنەرە ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، ڕاهێنەرە تۆمەتبارەکە لەسەر سکاڵاى دوو کچ دەستبەسەرە بەپێى ماددەى 396 لە یاساى سزادانى عێراقى.

 

وتیشى، "سکاڵاکارەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە تۆمەتەکانیان بسەلمێنن نە بەبینین نە بیستن و هیچ بەڵگەیەکیان نییە".

 

بەپێی ئەو ماددەیەى ئەو راهێنەرەى لەسەر دەستگیرکراوە، هەر کەسێک دەستدرێژی بكاتە سەر کەسێک کە نەگەشتبێتە (18) ساڵ، سزا دەدرێت بە زیندانی كەزیاتر نەبێت لە (7) ساڵ.


گۆران ئاغاجان ڕوونیکردەوە، "دەسەڵاتى دادوەرى لەسەر سکاڵاکان پێداگرى دەکات تا دەگاتە حاڵەتى یەقین کە تۆمەتبارەکە بێ تاوان بوو، ئەوکات یان دەینێرێت بۆ دادگاى تایبەتمەند یان بە کەبافەت ئازاد دەکرێت".

me_ga.php?id=4305

باسى لەوەشکرد، ئەوکاتەى راهێنەرەکە فەرمانى گرتنى بۆ دەرکراوە لەتونس بووە، ئاگادارى فەرمانەکەش بووە، بەڵام لەبەرئەوەى هیچى لەخۆیدا شک نەبردووە گەڕاوەتەوە و لە بازگەى تاسڵوجە دەستگیرکراوە.

 

لەئێستادا لێکۆڵینەوەکانى دادگا لەسەر سکاڵاى دوو کچە یاریزانى یانەکە چڕکراونەتەوە کە لەسەر راهێنەرەکەیان تۆماریانکردووە و پەیوەندیدارن بە گێچەڵى سێکسییەوە.

 

"بەبەڵگە سەلماندوومانە تۆمەتەکان دروستکراون، یەکێک لە کچەکان بانگەشەى ئەوەدەکات کە لەساڵێکدا پەیوەندى بەیانەکەوە کردووە لەکاتێکدا ئەو کاتە راهێنەرەکە لەو یانەیە نەبووە، هەروەها باس لە تەحەروشى جنسى دەکات بەڵام نەهاتووە بیسەلمێنێت کە بەرانبەرى کراوە و هیچ شاهیدێکى نییە مۆبایلەکەشى هیچى تێدا نییە"، پارێزەرەکە وایوت.

 

دەشڵێت، "هیچ گرتەیەکى ڤیدیۆیی بوونى نییە لە کەیسەکەدا، ئەو خاتونە دەڵێت کاتێک لەگەڵ راهێنەرەکە چووە بۆ پاڵەوانێتى لە ژورى راهێنەرەکە لە هۆتێلەکە تەحەروشى پێکراوە، بەڵام هیچ ڤیدیۆیەک بوونى نییە".

me_ga.php?id=4306

"یەکێکى تر لە کچە سکاڵاکارەکان دەڵێت، لەرێگەى نامەیەکى سناپچاتەوە داواى لێکردووە مەساجى بۆ بکات، ئەمە بەپێی یاسا تەحەروش نییە، مەساج ئێستا بووەتە بەشێک لە وەرزش و هیچ بەڵگەیەکیشى پێنییە لەو بارەیەوە، لە مۆبایلەکانیشیان هیچ بەڵگەیەک نییە".

 

بەوتەى گۆران ئاغاجان، ئەو سکاڵاکارە هەروەها لە سکاڵاکەیدا بانگەشەى ئەوە دەەکات لەکاتێکدا لە قاعەى ئاسنى یانەکە بووە تەحەروشى پێکردووە، "لەکاتێکدا ئەو یانەیە هۆڵى ئاسنى نییە، هەروەها هیچ رونکردنەوەیەکى نەداوە لەو بارەیەوە و بەڵگەى پێنییە".

 

تا ئێستا دیار نییە کەى پڕۆسەى لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنى ئەو راهێنەرە کۆتایی دێت کە یانەى سیروانى نوێ و یاریزانەکان چاوەڕوانى ئەنجامەکەى دەکەن.

 

یانەکە مانگى رابردوو لە راگەیەنراوێدا رایگەیاند، ھەر کەس و لایەنێک بابەتێک لەسەر کچانی یانەکە بەبێ بوونی بەڵگە بڵاوبکاتەوە ئەوە ڕووبەرووی یاسایان دەکەنەوە و دەڵێت، "گومانمان لە کچە یاریزانەکانمان نییە."

me_ga.php?id=4307