گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر سوپاسى کازمى دەکات و داوایەکیش لە گروپە چەکدارەکان دەکات

2021.07.26 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر سوپاسى کازمى دەکات و داوایەکیش لە گروپە چەکدارەکان دەکات

ناس کورد-

موقتەدا سەدر داوا لە گروپە چەکدارەکان دەکات کردەوە سەربازییەکانیان ڕابگرن تا کشانەوەى تەواوەتى هێزەکانى ئەمریکا و سوپاسى مستەفا کازمیش دەکات بۆ گەیشتن بەرێککەوتنى کشانەوەى هێزەکان لەگەڵ واشنتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەدر لە تویتێکدا لەبارەى کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق سوپاسى "گروپەکانى بەرخۆدانی" کردووە و دەڵێت، "داگیرکەر ڕایگەیاندووە کە دەست بە کشانەوەى سەرجەم هێزەکانى دەکات، چاوەڕوانى ئەوەبن پڕۆسەکە تەواوبێت".

 

سەدر هەروەها سوپاسى هەوڵەکانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کردووە بۆ گەیشتن بەو رێکەوتنە لەگەڵ ئەمریکا.

 

"پیشتر مەرجمان دانابوو کە کاتێک ئەو پڕۆسەیە بەدیهات پێویستە کردەوە سەربازییەکانى بەرگرى بەرەهایی بوەستێنرێن و پشتیوانى هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس و سوپا بکرێت بۆ گەڕاندنەوەى ئاسایش"، سەدر وادەڵێت.

 

ئەمشەو مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە، بایدن ڕایگەیاند کە تاوەکو کۆتایی ساڵ هێزە شەڕکەرەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.

 

وتیشی، دەمانەوێت بەردەوامبین لە پشتگیریی هەواڵگریی بۆ عێراق.

 

جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق جەخت لەسەر هاوکاری مەشق و ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ شەڕی داعش."