گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانان لەسەر بۆردومانکردنى حەشد رونکردنەوە دەدات

2021.07.26 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانان لەسەر بۆردومانکردنى حەشد رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ڕەتیکردەوە هێزەکانیان هیچ بۆردومانێکى ئاسمانیان ئەنجام دابێت لە عێراق و سوریا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كۆلۆنيل واين ماروتو ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ و دوێنێ هیچ هێرشێکى ئاسمانى ئەنجام نەدراوە لە عێراق و سوریا، جەختیشیکردەوە لەسەر مافى هاوپەیمانان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و سەپاندنى ئاسایش.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەى ئەمڕۆ فیرقەى ئیمام عەلى سەر بە حەشدى شەعبى ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان یەکێک لە کۆگاکانى چەکى فیرقەکەى لە نەجەف بۆردومانکردووە.

 

بەڵام شانەى میدیاى ئەمنى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، تەقینەوەى ئەو کۆگایە بەهۆى خراپى هەڵگرتنى چەکەوە بووە لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەى گەرما نەک بۆردومانى ئاسمانى.