ناس کورد-
کۆبوونەوەیی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆشکی سپی دەستیپێکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی ڕایگەیاند، خۆشحاڵن بە بەردەوامی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە چەند بوارێکدایە وەک تەندروستی و سەربازی و ئابوری.
هاوکات جۆ بایدن ڕایگەیاند، چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین ڕەوانەی عێراق دەکەن.
وتیشی، دەمانەوێت بەردەوامبین لە پشتگیریی هەواڵگریی بۆ عێراق.
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق جەخت لەسەر هاوکاری مەشق و ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ شەڕی داعش."