گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی کۆرۆناوە

فڕۆکەخانەى سلێمانی لەبارەى ’’ئەگەرى داخستنی’’ ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.26 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەخانەى سلێمانی لەبارەى ’’ئەگەرى داخستنی’’ ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

فڕۆکەخانەى سلێمانى ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ نوسراوێکى فەرمیان بە دەست نەگەیشتوە بۆ داخستنى فڕۆکەخانە بەهۆى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشى زانیارى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئەمڕۆ یەکشەممە (26ى تەموزى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "ئەو ڕێکارە نوێیانەى بەهۆى بڵاوبونەوەى کرۆناوە دەرکراون هیچى تیادا نییە تایبەت بێت بە داخستنى فڕۆکەخانەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، هەرکاتێک بە نوسراوى فەرمى ئاگادار بکرێنەوە پابەندی دەبن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆى تەشەنەکردنى دووبارەى پەتای کرۆناوە لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبونەوەى کرۆنا و پارێزگارى سلێمانى چەند بڕیارێکى نوێیان دەرکرد بۆ توندکردنەوەى رێوشوێنەکان لەو بارەیەوە.