گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوتوێی قەدەغەکردنی هەناردەی هێلکە دەکرێت

چاودێری بازرگانی سلێمانی: با خەڵک خۆیان بە خواردنی هێلکەی سوور ڕابهێنن

2019.06.23 - 12:20
App store icon Play store icon Play store icon
چاودێری بازرگانی سلێمانی: با خەڵک خۆیان بە خواردنی هێلکەی سوور ڕابهێنن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد وەزارەتی بازرگانی هەرێم، تاوتوێی قەدەغەکردنی هەناردەکردنی هێلکە بۆ شارەکانی عێراق دەکات و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت: با هاوڵاتیان خۆیان لەسەر خواردنی هێلکەی سوور ڕابهێنن. . نەوزاد ئەدهەم، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی بەهۆی کەمی هێلکەوە لە بازاڕەکاندا دروستبووە، پلانیان هەیە ناردنی هێلکەی ناوخۆ بۆ شارەکانی دیکەی عێراق ڕابگرن، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناخۆ بەشی پێداویستی بکات. . هاوکات سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی پێیوایە حکومەتی عێراق ئەو "فەوزایەی" دروستکردووە، بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە لە دەرەوەی وڵات و هەرێمیش ناچارە پێوەی پابەندبێت، بەهۆی ڕێککەوتنیان لە بەڕێوەبردنی خاڵە سنورییەکاندا. . سۆران غەفوربە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەوشێوەیەش هێشتا بەرهەمی ناوخۆ بەشی پێداویستی هاوڵاتیان دەکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هاوڵاتیان ڕانەهاتوون بەو جۆرە هێلکە سوورە و نایخۆن. . وتیشی، "چارەسەر ئەوەیە خەڵک خۆیان ڕابێنن بە خواردنی ئەو هێلکە سورە و هەروەها خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان و بەرهەمی هێلکە، هێلکەی سپی بەرهەم بهێنن." . ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هێلکە لە دەرەوەی وڵات و کەمبوونەوەی لە بازاڕەکاندا، نرخی هێلکە دوو هێندە بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەک نرخی تەبەقێک هێلکە لە سێ هەزارەوە بۆ شەش هەزار بەرزبووەتەوە. .