گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

هەڵکشانى توشبووانى کۆرۆنا نرخى زێڕى بەرزکردەوە 

2021.07.26 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵکشانى توشبووانى کۆرۆنا نرخى زێڕى بەرزکردەوە 

ناس کورد-

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لەبەرزبوونەوە کرد، شارەزایانی بواری ئابوریش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا  لە جۆری (دەلتا).

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز (26ی تەموزی 2021) بڵاوی کردەوە "ئەمڕۆ نرخی زێر لەکاتی کردنەوەی بازارەکاندا بەڕێژەی 0.3 % بەرزبووەتەوە و یەک ئۆنسە لەو کانزایە بە 1806.80 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە و هاوکات گرێبەستە دواخراوەکانی ئەمەریکا لەو کانزایە بە هەمان شێوە بە ڕێژەی 0.3 % بەرزبووەتەوە و یەک ئۆنسە زێر بە  1806.70 دۆلار فرۆشراوە".

 

ستیڤن ئاینس، شارەزا لە دامەزراوەی "ئیس. بی. ئەی"ی لەو بارەیەوە دەڵێت "پاشەکشەی داهاتی قەواڵە ئەمەریکییەکان و زیادبوونی مەترسی لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا وای کردوە بانکە ناوەندییەکانی جیهان زیاتر پشت بە یەدەکی زێر ببەستن".