گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکانیان ببینە بزانە چ جۆرێکن

بەوێنە؛ پۆلیسی سلێمانی دەستی بەسەر حەوت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا گرت

2021.07.26 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ پۆلیسی سلێمانی دەستی بەسەر حەوت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا گرت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا حەوت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و دوو کڵاشینکۆف و نۆ دەمانچە دەستیان بەسەردا گیراوە، ئەوەش لەکاتێکدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی نزیکەی حەوت هەزار ئۆتۆمبێلی بە سەرەتا هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 26ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا و چەكی بێمۆڵەت توانیان دەست بەسەر دوو کڵاشینکۆف و نۆ دەمانچەدا بگرن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها حەوت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەستی بەسەردا گیرا و 150 لەزگە و پەردەی ڕەشیش لێکرانەوە، جگە لەوەی بڕێك دەرمانی ڕێگەپێنەدراو دەستی بەسەردا گیراوە."

 

ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هاتوچۆی هەرێمەوە تۆمارکران، زیاترن لە 19 هەزار ئۆتۆمبێل، لەو ژمارەیە زیاتر لە حەوت هەزاریان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیانن. 

 

پۆلیسی سلێمانی، "هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و لێپێچینەوەی یاسایی لەو شۆفێرانەی كە لەزگە و پەردەی جام ڕەش بەكار دەهێنن بەردەوام دەبێت ."

 

 

 

May be an image of car and road

No photo description available.

No photo description available.