گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

هۆشدارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە

2021.07.26 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە

ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی توشبووانی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا و پێنج ڕێنماییشی بۆ هاووڵاتیان بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی (دووشەممە 26ی تەموزی 2021) ڕایەگەیاند، "لەماوەی 24 کاتژمێڕی ڕابردوودا توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکان وەهەوڵبدەن بەرکەوتن کەم بکەنەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها لەکاتی بوونی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستە دەست بەجێ سەردانی هەریەک لە کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید تاهیر علی والی بەگ و کلینیکی ڕاوێژکاری شەهید د. هێمن بکەن بەهۆی بوونی پسپۆڕی تایبەت تیایاندا."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواکارین لە هاووڵاتیان ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:

 

1- بەکارهێنانی ڤاکسین لەو جۆرانەی کە لە ئێستادا بە ردەستە.

 

2-  بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماسک.

 

3- خۆ بەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

 

4- گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست.

 

5- مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی.