ناس کورد-
چراخان ڕەفیق، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی، وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنەکان قسەکانیان لەسەر نێچیرڤان بارزانی شێواندووە و دەشڵێت، "کەوتوونەتە نانەوەی ئاژاوە لەنێوان من و کاک نێچیرڤاندا."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چراخان ڕەفیق لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی ڕایگەیاندووە، "بۆ هەموو ئەو پەيج و سايت و هەواڵپەرانەی نوسيويانە له سەر چاوپێكەوتنەكەم، زۆر ئاسانه به نابەرپرسانە ئەو قسانەی كردومه به لاڕێدا وبەرن وەكو پيشەی هەميشەیی بۆ ڕاكێشانی هاوولاتيانی كورد و زیادكردنی لايك و كۆمێنت بۆ خۆیان."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "من وەكو چراخان ڕفيق ئەو قسانەی كردومه هەندێك لەو قاچاخچی و تەزويرچيانه دەگرێتەوه كه له ژێر ناوی حكومەت و حزبيشەوه غەدريان له ميللەت كردووه و پارەی ميللەتيان به هەدەر داوه و تەنانەت پارەكانيان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كردووه، من جگە لەو ناوانەی هێناومه كه غەدريان له خەڵك و ميللەت كردووه ڕاستەوخۆ هيچ كێشەيەكم لەگەڵ كاك نێچيرڤان بارزانيدا نەبووه."
ڕوونیشیکردووەتەوە، "من كێشەم لەگەڵ ئەو كەسانەدا هەبووه كه زەرەريان له حكومەتەكەی كاك نێچيرڤان و ميللەتی كورد داوه، بەلام لەلايەن نەيارانی بەندە و پارتيشەوه ديسان دەست كرا به پڕوپاگەندە و هەڵبەستنی بوختان بۆ زيادكردنی دوژمنەكانم و نانەوەی ئاژاوه له نێوان من و كاك نێچيرڤان."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " ئەو كەيسەی خراوەته پاڵم ئێوەی نەياران و پەيجەكانتان كۆمێنتی پێ پەيدا دەكەن زياتر نا ئەو كەسانه دەبێت بدرێنه دادگا كه تەزويريان كردووه و پارەی ميللەتيان بردووەته دەرەوەی ولات، فەرمانبەرەكانی وەزارەتی سامانه سروشتيەكان دەبێت بدرێتە دادگا كه شەريكه بەش بوون."
باسی لەوەشکردووە، " دەبێت حكومەتی هەرێم و حكومەتی فيدڕاڵی و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێميش پشتگيريی دادگايی كردنی ئەم گەندەڵانه بكەن و ئەوەی له روونكردنەوەكەمدا هاتووه تەنها باسی بەشێكی كەم و بچووكم كردووه له گەندەڵيیەكان و زۆر به ڕاشكاوانه به دۆكيومێنتەوه گەندەڵيەكانيان دەخەمەڕوو، ڕۆژگار دەيسەلمێنێت كه دەگەنه دادگا."