گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزارەتى تەندروستى هەرێم هۆشدارى لە بڵاوبونەوەى زیاترى کۆرۆنا دەدات

2021.07.26 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى هەرێم هۆشدارى لە بڵاوبونەوەى زیاترى کۆرۆنا دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى هەڵکشانى پەتاى کۆرۆنا لە پارێزگاى دهۆک بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (26ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد کە بەهۆى خراپى رەوشى کۆرۆنا لە پارێزگاى دهۆک وەزیرى تەندروستى بەرەبەیانى ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئەو پارێزگایە و پلانێکى نوێ بۆ بەرگرتن بە پەتاکە گیراوەتەبەر .

 

دەقى راگەیەندراوەکە:

 

بەهۆی خراپی ڕەوشی کۆڕۆنا و زۆری ژمارەی تووشبووان ...

 

ئەمڕۆ بەیانی زوو، وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک

 

لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان، نەخۆشخانەی دیکە تایبەت دەکرێتبە وەرگرتنی کۆڕۆنا

 

بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر خراپە

هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە

زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە

 

ڕاگەیاندنی

وەزارەتی تەندروستی