گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

2021.07.26 - 08:33
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت زیاتر دابەزی

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تەموزی 2021) بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 51 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بەرامبەر 71 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش 54 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

 

داکشانەوەی نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی "ئۆپێک+" و ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت دێت.