گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق: زیادبوونى ئاوى سیروان واتاى چارەسەربوونى کێشەى ئاو نییە

2021.07.25 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق: زیادبوونى ئاوى سیروان واتاى چارەسەربوونى کێشەى ئاو نییە

ناس کورد- 

وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاند، زیادبوونى ئاوى ڕوبارى سیروان بەرەو دەربەندیخان و دواتر ڕوبارى دیالە، واتاى چارەسەر بوونى کێشەى ئاو نییە، کەیسى ئاو پێویستى بە چارەسەرى جدى هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدى حەمدانى (25ى تەموزى 2021) بە کەناڵى عێراقییەى هەواڵیى وتووە، ناوچەکانى باشور کە لە ئێرانەوە نزیکن بەهۆى گەرماوە دەناڵێنن و بەشێک لە ئاوى ڕوبارەکانیش ڕێچکەیان گۆڕاوە و ئەوەش سروشتى ناوچەکەى گۆڕیوە و کاریگەرى لەسەر کشتوکاڵى هەردوو وڵات دروست کردووە.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ماوەى چەند ڕۆژێکە ئاو لە ڕوبارى سیروانەوە دەڕژێتە دەربەندیخانەوە و لەوێشەوە بۆ ڕوبارى دیالە، لە ئێستا وەزارەتەکە هیچ ژمارەیەک لەو بارەیەوە بڵاوناکاتەوە، چونکە زیادبوونى ئەو ئاوە واتاى چارەسەربوونى قەیرانى کەمى ئاوى ڕوبارەکە نییە.

 

 حەمدانى دەشڵێت، لە ڕووى پراکتیکییەوە ناتوانرێت دووبارە ئاوى ڕوبارەکە لە ئێرانەوە بەرەو عێراق بگەڕێندرێتەوە، بابەتەکە پێویستى بە چارەسەرى ئاوى قەتیس کراو و دووبارە گەڕانەوەى بۆ ڕێڕەوە سەرەکییەکەى هەیە.

 

وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق ئەوەشى ئاشکرا کرد، ئێران بەڵێنى کۆبوونەوەى لەگەڵ عێراق داوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کێشەیە و سورن لەسەر جێبەجێ کردنى پرۆتۆکۆڵى 1975ى تایبەت بە ئاو، بەڵام عێراق ڕەتیدەکاتەوە و دانی پێدا نانێت، پێمانوایە باشترە عێراق ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ بکات یاخود بڕیارێکى سیاسى لە حکومەت و پەرلەمانەوە دەربکرێت کە تێیدا دان بەو ڕێکەوتنەدا بنێت.

 

سەبارەت بە پرۆتۆکۆڵەکە ڕونیکردووەتەوە، بریتییە لە دابەشکردنى ئاو بەپێى خاڵ و بەندە دیاریکراوەکان، ئێران سورە لەسەر جێبەجێ کردنى و مەرجییەتى بۆ کۆبوونەوە، بەڵام لەلایەن عێراقەوە دانى پێدا نانرێت و ئەوەش زیانى زیاترى بە عێراق گەیاندووە وەک لە ئێران.