گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى بۆ حکومەت: قەرەبووی لێبڕینی موچە بکرێتەوە

2021.07.25 - 23:37
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى بۆ حکومەت: قەرەبووی لێبڕینی موچە بکرێتەوە

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان داوا لە حکومەت دەکات لە ئایندەیەکی نزیک قەرەبووی لێبڕینی موچەی موچەخۆران بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕیارەکەى حکومەت بۆ نەهێشتنى لێبڕینى موچە دەگەڕێنێتەوە بۆ "سەرکەوتنی ھەوڵە دبلۆماسیەکانی شاندی دانوستانکاری ھەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، رێکكەوتن لەسەر جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم لە بودجە و گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە".

 

هەروەها جەختیکردووەتەوە، دەبێت حکومەتی ھەرێم بەردەوام بێت لە چاکسازی لە سێکتەرە جیاوازەکانی حوکمرانی،  کاربکات بۆ ھەمە چەشنەکردنی سەرچاوەکانی داھات، بەشێوەیەک ئاستی داھات بەرزبکرێتەوە لە ئایندەیەکی نزێک قەرەبووی لێبرینی موچەی موچەخۆران بکرێتەوە.

 

حکومەتى هەرێم بەدرێژایی چەند مانگێک موچەى بەلێبڕینەوە دابەشکرد، بەڵام ئەمڕۆ بڕیاریدا لەمەودوا بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات.  

  

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا (یەکشەممە 25ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند "لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین."    

  

هاوکات هیوای خواست بەغدا پابەند بێت بە بەڵێنەکانی و مانگانە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داهاتووش بتوانن بەمشێوەیە و بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکەن.