گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیرا

لەبارەى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتاوە هاتوچۆ داوایەکى نوێ لە حکومەت دەکات

2021.07.25 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەى ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتاوە هاتوچۆ داوایەکى نوێ لە حکومەت دەکات

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى داوا لە حکومەت دەکات بە پێی یاسا هەرچى زووە ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا تۆماربکرێت و ژمارەیان پێبدرێت، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنى هەڵمەتى دەستبەسەرداگرتنى ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدوڵا عەزیز بەڕێوەبەرى پۆلیسى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى یەکێتى رایگەیاند، لەیەکەم رۆژى هەڵمەتەکەیاندا ئەو ئۆتۆمبێلانەى بینیان ئەو ژمارەیە نەبوو کە پێشتر لەسەر شەقام بوون، بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندى بڕیارەکە بوون و جوڵەیان بە ئۆتۆمبێلەکانیان نەکردووە.

 

وتیشى شەش ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەردا گیراوە لەلایەن مەفرەزەکانەوە، جام ڕەش و پەردە لێکراوەتەوە و رێوشوێن بەرانبەر ئەوانە گیراوەتەبەر کە مۆڵەتى شۆفێریان نییە.

 

سەعدوڵا عەزیز جەختیکردەو،ە کەس دەسەڵاتى نییە ڕێگەپێدان بکات بۆ ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا، بەڵام وتى کە داوایانکردووە ژمارە بەو ئۆتۆمبێلانە بدرێت و چاوەڕوانى وەڵامن "داوا لە حکومەت دەکەین هەرچى زووە بەپێى ئەو رێکارانەى گونجاوە تۆماربکرێن".

 

بەپێی ئامارەکان لەهەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لەسنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.

 

سەعدوڵا عەزیز باسى لەوەشکرد، ئەگەر حکومەت بڕیارى تۆمارکردنى ئۆتۆمبێلەکان بدات، ئەوکات ئۆتۆمبێلەکان دەنێردرێن بۆ گومرگ بۆ وەرگرتنى رسوماتى گومرگى، پاشان باجی ژمارەیان لێوەردەگیرێت و ژمارەیان پێدەدرێت.