گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سێ پێشنیاز بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى کۆرۆنا

2021.07.25 - 22:41
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پێشنیاز بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى کۆرۆنا

ناس کورد- 

لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق پێشنیازى گرتنەبەرى سێ ڕێوشوێنى خێرا دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسییەکانى کۆرۆنا کە لە ئێستادا ژمارەى توشبووان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، یەکێک لە پێشنیازەکانیش داخستنى چەند نەخۆشخانەیەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن خەڵاتى ئەندامى لیژنەى تەندروستى پەرلەمانى عێراق (25ى تەموزى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییەى ڕاگەیاند، سێ ڕێوشوێنى خێرا و بەپەلە هەیە کە پێویستە بگیرێنەبەر و ئەوەش بە هاریکارى نوسینگەى سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەزارەتى تەندروستى.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ڕێوشوێنەکان بەهۆى ئەو قەیرانەیە ئێستا دروست بووە کە ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا بەشێوەیەکى بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردووە، یەکەم ڕێوشوێنیش ئەوەیە کە پێویستە پەستان لەسەر وەزارەتى تەندروستى بوەستێنرێت لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرایەتى و زانکۆ و خوێندنگانەى داوا لە فەرمانبەران و خوێندکاران دەکەن کە ئەنجامى سلبى پشکنینى کۆرۆنایان بۆ ببەن، چونکە ئەوە دەبێتە هۆى دروستبوونى پەستان لەسەر وەزارەتەکە.

 

هێماى بۆ ئەوەش کرد، هەروەها ئەوە دەبێتە هۆى ئەوەى خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو کەسانە بچێت کە نەخۆش نین و نەخۆشەکان لە پشکنین بێبەش ببن چونکە سنوردارە، هەروەها تواناى نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنى نەخۆش سنوردارە، ئەوەش نالۆژیکییە و پێویستى بە ڕێنمایى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانە بۆ وەستاندنى.

 

سەبارەت بە ڕێوشوێنى دووەم وتویەتى، پێویستە ئەو 10 نەخۆشخانە لە پارێزگاکان تەواو بکرێت کە تا ئێستا 90%یان تەواو بوون و پێویستە ڕێوشوێنى خێرا بگیرێتە بەر تا بەشێوەیەکى ڕێژەیى ڕادەست بکرێن و بخرێنە خزمەتى سیستمى تەندروستییەوە، چونکە ڕێنمایى هەیە بۆ چۆڵکردنى ئەو نەخۆشخانانەى بەشێوەیەکى خێرا دروست کراون و ئەوەش پێویستى بە شوێنگرەوە هەیە.

 

پێشى وایە، پێویستە ئەو نەخۆشخانانە لە ماوەیەکى کەمدا بە 100 قەرەوێڵەوە ڕادەست بکرێن و ئۆکسجین و پێداویستییەکانى ترى کۆرۆنایان بۆ دابین بکرێت تا ئەم شەپۆلەى هەیە تێى پەڕێنین، کێشەى دارایى ئەو کۆمپانیا تورکى و ئەڵمانیانەشى جێبەجێى دەکەن پێویستى بە هاریکارى وەزارەتى دارایى و ئەنجومەنى وەزیرانە، تا نەخۆشخانەکان بە شێوەیەکى کاتى و بۆ 8 مانگ ڕادەست بکرێن.

 

سەبارەت بە ڕێوشوێنى سێیەم خەڵاتى دەڵێت، پەیوەستە بە بابەتى ئەو ئاگرانەى لەماوەى دواییدا کەوتنەوە بەتایبەتى لە بەغدا و زیقار و پێویستە ڕێوشوێنى توند لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانى بەرگرى شارستانى بگیرێنە بەر، ئەوەش پێویستى بە دابینکردنى پارە هەیە بۆ ڕێوشوێنەکانى سەلامەتى و ئاگر کوژێنەوە و ئامێرەکانى ئاگادارکردنەوەى پێشوەخت.